زانایانی ئهنیستیتویهكی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ده‌رمانێكیان تاقی كردووه‌ته‌وه كه له توانایدایه كاریگه‌رییه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ری وه‌ك هیرۆیین پۆچه‌ڵ بكاته‌وه و به‌مشێوه ئه‌وان ئومێدیان هه‌یه ئه‌م ده‌رمانه له‌سه‌ر مرۆڤه ئاڵوودهبووهكانی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش كاریگه‌ریی دابنێت و چاره‌سه‌ریان بكات.
ئه‌نیستیتوی " سكرایپ "ـی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا كه ئه‌م ده‌رمانه‌یان به شێوه‌ی كوتانی جه‌سته‌یی (ڤاكسین) ناساندووه، سه‌ره‌تا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی چه‌ندین مه‌یمون تاقییان كردووه‌ته‌وه و ئه‌نجامی ئه‌رێنیی هه‌بووه و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر جۆرێك له مشكیش هه‌مان ئه‌نجامی ئه‌رێنیی هه‌بووه.
ئه‌و چوار مه‌یمونه‌ی كوتانی ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ئه‌نجامدرابوو، به‌رامبه‌ر به رێژه جیاوازه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ری هیرۆیین به‌هێز بوون و هیچ كاریگه‌ری مادده‌كه له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌رنه‌كه‌وت.
به‌مجۆره ئه‌م ڤاكسینه گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه پێش ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی هیرۆیین بگاته مێشك، كاریگه‌رییه‌كان پوچه‌ڵ و نه‌زۆك ده‌كات و شوێنه‌ی هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییانه پارێزراو ده‌بن.
هیرۆیین یه‌كێك له‌و مادده هۆشبه‌رانه‌یه كه سه‌ره‌تا خۆشی ده‌به‌خشێت به مرۆڤ، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م گیان و له‌شی به‌كارهێنه‌ر دادڕزێنێت و به‌ره‌و له‌ناوچوونی ده‌بات و هۆشیاریی و توانای بڕیاردان له كه‌سه‌كه وه‌رده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.