Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:11

روونکردنەوەیه‌ک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری له‌باره‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌

وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%


كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ له‌باره‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ، وێنه‌یه‌كى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ بۆ مالپه‌ری كوردستان تى ڤى نێردراوه‌ ، ده‌قه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه‌ 

له‌ناوه‌ڕۆك ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ بخوێنه‌وه‌ 

هاونیشتمانیانی بەڕێز و مووچەخۆرانی خۆڕاگر، لە رۆژی راگەیاندنی لیستی نوێی مووچەوە، هەموو ئامادەكارییەكان و رێكخستنی لیستەكان و دابەشكردنی لەكاتی خۆیدا بووە، بەداخەوە لە هەندێك كەناڵی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵاتییەكان هەواڵی جۆراوجۆر بڵاودەكرێنەوە، بەتایبەت لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە بە پێویستمان زانی  روونكردنەوە بدەین لەسەر ئەم بابەتە.

1_ وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەرەتای كاركردن بە سیستەمی نوێی مووچە رایگەیاندووە، كە سەرچاوەی پێدانی ئەم مووچەیە داهاتی نەوت و ئەو بڕە پارەیەیە، كە لە بەغداوە دێت، لەگەڵ هاوكاری هاوپەیمانان تایبەت بە پێشمەرگە.

2_ لە 3-6-2018 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە، وەك مانگی پێشوو دوو لیست دەبێت، لیستی یەكەم لەسەر داهاتی نەوت و لیستی دووەم لەسەر ئەو بڕە پارەیەیە كە لەبەغداوە دێت، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕەپارەیەی بەغدا راستەوخۆ لیستی دووەم رادەگەیێندرێت، كە بریتیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی.

3_ بۆ مانگی داهاتوو وەزارەتی پێشمەرگە دەهێنرێتەوە یەكەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی مووچە.

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.