هێزێكی سوپای ئه‌مریكا له چل مێرا له‌سه‌ر چیای شنگال جێگیر كراون و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش داوا ده‌كه‌ن هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا هێزێكی پێشمه‌رگه‌ش بۆ شنگال بگه‌ڕێته‌وه .
مه‌حما خه‌لیل ، قایمقامی شنگال راگه‌یاند ، رۆژی هه‌ینی رابردوو هێزێكی سوپای ئه‌مریكا چووه‌ته سنووری چیای شنگال و له ناوچه‌ی چل مێرای چیای شنگال جێگیر كراون ، چوونیشیان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیری سیاسییه له‌و ناوچه سنوورییه.
قایمقامی شنگال ، ئومێد ده‌خوازێ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا له چیای شنگال بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بێت ، چونكه به‌بڕوای ئه‌و مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شنگال ، خه‌ڵكی داوا ده‌كه‌ن هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا هێزێكی پێشمه‌رگه‌ش بۆ شنگال بگه‌ڕێته‌وه ، ئه‌و كاته ئارامی له‌و ناوچانه به ته‌واوه‌تی دروست ده‌بێت.
چل مێرا له چیای شنگال ئه‌و شوێنه‌یه كه له ساڵی 1991 حكومه‌تی عێراقی له‌وێوه ئیسرائیلی مووشه‌كباران كرد.
سه‌رچاوه/ رووداو
ئاماده‌كردنی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.