Erbil 31°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 16:27

کۆماری ئیسلامی ئێران دووباره‌ ئاوی زێی بچووکی گرته‌وه‌

هاوڵاتیانی شاری قه‌ڵادزی له‌نه‌بوونی كێشه‌ی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

پڕۆژه‌ی ئاوی خاس هاوڵاتیانی شاری قه‌ڵادزی ئاگادارده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌ێنێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ به‌رواری  2  \  6  \2018 كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌یه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی زووه‌وه‌ ئاوی زێی بچووكی واتا زێی خاسی دووباره‌ گرته‌وه‌ ، به‌و هۆیه‌وه‌ پڕۆژه‌ی ئاوی خاس له‌ ئێستادا ناتوانرێ ئێشی پێبكرێت ، چونكه‌ ئاستی ئاوی زێی بچوك زۆر دابه‌زیوه‌، تا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان وه‌ستاوه‌ . بۆ ئاگاداریتان . تكایه‌ زیاده‌ڕۆی له‌ به‌كارهێنانی ئاودا مه‌كه‌ن ، تاوه‌كو ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.