راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک، رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ههینى ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان لە قەزای زاخۆ کەوتووەتەوەو، بەو هۆیەوە ئاوارەیەکی ناو کەمپەکە برینداربووە.
بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک، رایگەیاند" کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ ههینى، بەهۆی شۆرتێکی کارەباوە ئاگر له کەمپی چەم مشکۆی ئاوارەکانی شەنگال لە سنوری قەزای زاخۆ كهوتهوه.
وتیشی، بەهۆی رووداوەکەوە، ئاوارەیەکی بە تەمەنی ناو کەمپەکە سووتاوە و چوار خێوەتیش بە تەواوی سووتاون.
كەمپی " چەم مشكو" تایبەتە بە ئاوارەكانی شنگال و نزیكەی 20 هەزار كەس تێیدا نیشتەجێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.