Erbil 13°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:32

سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆن: کۆمسیۆن دەتوانێ پابەندی بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران نەبێت

سەربەرست ڕەشید: هێشتا کۆتا بڕیار کە لای دادگای باڵایە و نەدراوە
کوردستان TV
100%

سەربەرست ڕەشید، سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند" بەپێی دەستوور ئەنجوومەنی نوێنەران بۆی هەیە متمانە لە کۆمسیۆن بسەنێتەوە، بەڵام ئەویش ڕێکاری یاساییی خۆی هەیە، کە دەبێ 50 ئەندام تەئیدی کەسێک بکەن کە داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئەو مەبەستە بکات، ئەوەش چەند دانیشتنێکی دەوێت".

ناوبراو ڕوونی دەکاتەوە" ڕێگەی دیکەش هەن، وەک هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژراردنەکان، کە لە جیاتی ئەوەی کۆمسیۆن سەرپەرشتیی جیاکردنەوەی دەنگەکان بکات، دادگا ئەو کارە جێبەجێ بکات، کە لە 9 دادوەر پێک بێت و لە هەر پارێزگایەکیش دادوەرێک وەک ئەندام تێیدا بەشدار بن، ئێستاش ئەنجوومەنی نوێنەران کار بۆ ئەمەیان دەکات."

چاوەڕوان دەکرێت خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە بکرێت، کە بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەران کۆببنەوە، وەکو سەربەرست ڕەشید بۆ مالپه‌رى فه‌رمى پارتى هێمای بۆ کرد"هەنگاوی تر دەمێنن، تا ئەو پڕۆژە ببێتە یاسا، کە دەبێ سەرۆک کۆمار مسادەقەی لەسەر بکات، گەر هات و نەیکرد، ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێتەوە، پاشان لە ڕۆژنامە بڵاو دەکرێتەوە و دواتر دەبێتە یاسا و کۆمسیۆن ناتوانێت جێبەجێی نەکات."

ئەو بە سەرسووڕمانەوە هێمای بۆ ئەوەش کرد کە هێشتا کۆتا بڕیار کە لای دادگای باڵایە و نەدراوە، ئەنجوومەنی نوێنەران هەوڵی ئەو پڕۆژەیاسایە لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە هەوڵی سەندنەوەی متمانە دەدات، پێی وایە، لەوەدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەلەی کردووە، بۆیە ناوبراو ئەو هەوڵەی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکەکەی بە جووڵەیەکی سیاسیی دەبینێت، نەک یاسایی، چونکە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی سەرجەمی ئەنجامەکانیان دەدات، بۆیە هەر بڕیارێک لەم کاتەدا ئەنجوومەنی نوێنەران بیدات، نادەستووری و نایاساییە، کۆمسیۆن دەتوانێت پێوەی پابەند نەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.