Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 12:32

به‌رپرسێکی پارتی: ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار کۆتایی هاتووە

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی ديموكراتى كوردستان
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای ده‌كات کە ئەو ڕێککەوتنەی پێشتر لە نێوان یەکێتی و پارتیدا لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار کرابوو، لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کۆتایی پێهات.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی بە باسنیوزی ڕاگەیاند" پارتی بڕیاری خۆی داوە و ئامادەیی دانیشتن و گفتوگۆی لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەربڕیوە، بەتایبەت لایەنە براوەکان کە کورسیان هێناوە، چونکە پێمان وایە کورد ئەگەر بیەوێت بە قورساییەوە بچێتە بەغدا پێویستە هەموو پێکەوە هاوپیمانی بکەین، ئەگەر هاوپەیمانیش نەبێ ئەوا بەلایەنی کەم جۆرێک لە لێک تێگەیشتن هەبێ“.

ناوبراو وتیشى: ”پێمان وایە بەرژەوەندی باڵای هەرێمی کوردستان و ئەو هەلومەرجەی کە لە ٢٠٠٣وە تا ئێستا پێیدا تێپەڕیوین، ئەوە دەخوازێت هەندێک گرفتی ئێرە ئێرە لەلایەک دابنەین و بە کۆدەنگی بچینەوە بەغدا، ئەمە خواستی پارتییە، بەڵام لەوانەیە لایەنەکان ئەم درگایەیان نەکردبێتەوە و هێشتا کاتەکە بە زوو بزانن بۆ ئەو مەبەستە".

ڕوونیشی کردەوە، ئەوەی بەلای پارتییه‌وه‌ گرنگە ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لەگەڵ کام پێکهاتە حکوومەت پێکدەهێنن و چۆن ڕێککەون لەگەڵیدا، هەروەها ئەو لایەنە چۆن دەتوانێ لەماوەیەکی دیاریکراو ئەو پێشێلکارییە دەستوورییانەی کراوە، پێداچوونەوەی بۆ بکا و ماف و شایستەکانی کورد کە لە دەستووردا هاتووە هەمووی جێبەجێ بکات.

ئاشکراشی کرد" ئەو ڕێککەوتنەی نێوان یەکێتی و پارتی کە پێشتر لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار کرابوو، لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنەدا کۆتایی پێ هات، بۆیە جارێکی دیکە دەبێ ڕێککەوتن بکرێ، جا ئیتر چۆن دەبێ؟، چی دەبێ؟، کێ دەبێ؟، ئەوە دەمێنێتەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.