فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌وڵ و گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكوومه‌ت به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وخانه‌نشینان و هێزه‌کانی ناوخۆ به‌ر له جه‌ژن راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
فڕاکسیۆنی پارتی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و هێزه‌کانی ناوخۆ‌و خانه‌نشینان، دڵنیا ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌ت له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر جۆرێک بێت به‌ر له جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه و خانه‌نشینان و هێزه‌کانی ناوخۆ دابه‌ش بکرێ.
هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی حکومه‌ت دڵنیاکراوینه‌ته‌وه که به‌پێی سیسته‌می تازه 30 ڕۆژ جارێک مووچه دابه‌ش ده‌کرێ،به‌ڵام دیسان پێشمه‌رگه کوردستان پارێزه‌کان و هێزه ئاسایش پارێزه‌کان وخانه‌نشینانی به‌ڕێز دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که هه‌وڵ و توانا و فشاره‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها جارێکی‌تریش ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ینه‌وه به‌پێی بڕیاری ژماره 19ـی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بێ پێشمه‌رگه له ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می دابه‌شکردنی مووچه بێت نه‌ک له کۆتایی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ و فشار‌و به‌دواداچوونه‌کانی فراکسیۆنی پارتی به‌رده‌وامن و به‌رده‌وام ده‌بن.
فڕاکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
1ـی 6ـی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.