وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پنتاگۆن، له ئه‌گه‌ری هەر هێرشێک بۆسەر سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناو خاکی سوریادا، هۆشداری دایە ڕژێمی سوریا.
كینیس ماكنیزی، سوپاسالاری هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، تایبه‌ت به وڵامدانه‌وه‌ی لێداونه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له باره‌ی هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکراتی له شاری منبج، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی رێكخست.
لە کۆنگرەكه‌دا، ماکینزی رایگه‌یاند، هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە سوریا، بە زیان بۆ هەموو لایەکی پەیوەندیدار دەشکێتەوە.
سوپاسالاری هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، هەسەدە، له سوریا هێشتا بەردەوامیان هەیە.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ به‌شار ئه‌سه‌د له لێدوانێكیدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هێرش ده‌كاته سه‌ر شاری منبج له سوریا ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌و شاره چۆڵ نه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.