رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان له‌سه‌ر موسڵمانان واجبێكه و به پێی شه‌رعی ئیسلام ده‌بێت موسڵمانان له‌و مانگه‌دا به رۆژوو بن ، ئافره‌تی دوو گیان له چه‌ند حاڵه‌تێك دا به‌هۆی سه‌لامه‌تی خۆی و كۆرپه‌له‌ی ناكرێت له چه‌ند قۆناغێكی دوو گیانیدا به رۆژوو ببن، به‌پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر ژیانی خۆی و به‌تایبه‌ت كۆرپه‌كه‌ی . دینی ئیسلامیش رێگه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌گه‌ر عوزرێكی شه‌رعی هه‌بێت به رۆژوو نه‌بێت و له‌كات و ساتی تر رۆژووه‌كه بگرێته‌وه.
له ئێستادا له نێو ئهومانگهداین و رۆژانه له‌لایه‌ن رێژه‌یه‌كی زۆری ئافره‌تانی دووگیان رووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره ده‌بینه‌وه ئاخۆ ئافره‌تان ده‌توانن له كاتی دووگیانی‌دا ئه‌و واجبه دینیه جێبه‌جێ بكه‌ن و له مانگی ره‌مه‌زاندا به رۆژوو بن ؟
به‌پێویستی ده‌زانین كورته باسێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین و لێره‌دا بۆ ئافره‌تانی دووگیان روون بكه‌ینه‌وه له چ كاتێكی دوو گیانی ئاساییه به رۆژوو بن و له‌كام حاڵه‌تی دوو گیانی نابێت به رۆژوو بن .
له سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئافره‌تان به رۆژوو بن ، چونكه له هه‌شت هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دووگیانی‌دا زۆربه‌ی كۆئه‌ندامه‌كانی كۆرپه گه‌شه ده‌كات، به رۆژوو بوون ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندنی راسته‌وخۆ به كۆرپه به‌تایبه‌تی مێشكی كۆرپه كه له سێ مانگی یه‌كه‌م زۆر گرنگه بۆ دروست بوونی .
هاوكات، رۆژوو گرتن له سێ مانگی دووه‌م ئاساییه، به مه‌رجێك ئافره‌تی دوو گیان پشكنین بۆخۆی و كۆرپه‌كه‌ی بكات و هیچ نه‌خۆشی و كێشه‌یه‌كییان نه‌بێت ئه‌وا له‌و حاڵه‌ته‌دا ئافره‌تی دوو گیان ده‌توانێ به رۆژوو بێت و زیانی بۆ كۆرپه‌له و دووگیانیهكهشی نییه .
له سێ مانگی دووگیانی‌دا، له رووی ته‌ندرووستییه‌وه گونجا و ته‌ندرووست نییه ئافره‌تان له‌و كاته‌دا به رۆژوو بن ، چونكه زۆربه‌ی ووزه‌ی كۆرپه له شه‌كره‌ی خوێنی دایك وه‌رده‌گری ئه‌گه‌ر بێتوو دایك به‌رۆژوو بێت چه‌وریه‌كانی له‌شی ئهتووێتهوه و مادده‌ی كیتون(keton) دروست ده‌كات كه له رێگه‌ی ویلداش بۆ كۆرپه‌له ده‌گوازرێته‌وه و زیان به مێشكی كۆرپه‌له ده‌گه‌ینێت .
" ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له كاتی دووگیانی‌دا ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن "
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هیچ نه‌خۆشیه‌كی تایبه‌تیان نه‌بێت ، فشاری خوێنیان نۆڕماڵ بێت ، پشكنینی خوێن و میزیان نۆڕماڵ و ئاسایی بێت ، رۆژانه كاری گران نه‌كات و زۆر ماندوو نه‌بێت ، كالۆری رۆژانه له خواردن وه‌ربگرێت له لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕ بۆی دیاری بكرێت به‌پێی باڵا و كێش و هه‌فته‌كانی دووگیان بوونی .
" چه‌ند رێنمایه‌ك ئافره‌تانی دووگیان له كاتی به روژوو بوون، پێویسته پزیشكی پسپۆڕی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه "
ئه‌گه‌ر بێتوو ئافره‌تی دووگیان جوله‌ی كۆرپه‌ی كه‌م بوو ، هاوكات٬ هه‌بوونی ئازاری زۆری زك و گرژی ماسولكه پێویسته پزیشكی لێ ئاگادار بكرێته‌وه چونكه ئه‌گه‌ری له‌دایك بوونی پێش وه‌خت ده‌بێ له‌و حاڵه‌ته‌دا ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئافره‌تی دوو گیان تووشی سه‌ر ئیشه و بێ تاقه‌تی و ناره‌حه‌تی و ماندوو بوونی زۆر كرد پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكات . ئه‌گه‌ر بێتوو كێشه‌ی ئافره‌تی دوو گیان له دابه‌زین دابوو ئه‌وا له‌و كاته‌ش پێویسته پزیشكی لێ ئاگادار بكرێته‌وه ، وه ئه‌گه‌ر ئافره‌تی دوو گیان زۆر هه‌ستی به تێنوه‌تی كرد و میز كردنیشی كه‌م بوو پێویسته له ماوه‌یه‌كی زوودا سه‌ردانی پزیشك بكات ، ئه‌گه‌ر دڵتێكچوون و رشانه‌وه‌شی له كاتی دوو گیانی دا هه‌بوو ئه‌وا به هه‌مان شێوه پێویسته خۆی بگه‌ینێته لای پزیشكی پسپۆڕی منداڵ بوون
ن/ دكتۆره مهاباد دلاوه‌ر - پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی ئافره‌تان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.