هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " میره عه‌لی " بۆ به‌شداریكردن له میهرهجانێكی گه‌وره‌دا ، بریاره دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وڵاته‌كانی میسر ، قه‌ته‌ر و ئیمارات بكات .
میره ئاشكرایده‌كات ، بۆ به‌شداریكردن له میهرهجانێكی گه‌وره‌دا بۆ هه‌ر یه‌ك له وڵاتی میسر ، قه‌ته‌ر و دوبه‌ی بانگهێشت كراوه و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی عه‌ره‌ب وه‌ك " ماجید موهه‌ندیس ، حوسێن جسمی ، عه‌بدولمه‌جید عه‌بدولڵا و راشید ماجید " و هه‌روه‌ها چه‌ند گۆرانیبێژێكی دیكه‌ی عه‌ره‌ب گۆرانی ده‌ڵێت .
بریاره له دوای مانگی ره‌مه‌زان میهرهجانێكی گه‌وره له‌م 3 وڵاته عه‌ره‌بییه ئه‌نجامبدرێت و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بێت ، بەمه‌به‌ستی خزمه‌تكردن‌و ناساندنی زیاتری به‌رهه‌مه هونهرهیهكانی به وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاشنابونی زیاتری هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب بەهونهری كوردی ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده كورده به گۆرانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌شداری له میهره‌جانه‌كه ده‌كات .
میره عه‌لی له ساڵی 2008 ه‌وه ده‌ستی كردووه به كاری گۆرانی گوتن و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ئه‌لبوومی گۆرانییه به ناوه‌كانی " ببوره ، شێوه‌ی تۆ ، یادمكهن " و چه‌ند گۆرانییه‌كی ته‌نیاشی هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.