به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت ژماره‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان كه هه‌ژمار ناكرێن له هه‌ڵبژاردنی 5/12 ، 954 سندوقن له ناوه‌ی عێراق وه 1021 سندوقی وێستگه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق. گوتی به داخه‌وه‌ی ئه‌و سندوقانه‌ی كه هه‌ژمار نه‌كراوه سندوقه‌كانی ناوچه كوردنیشینهكانه، ته‌نها یه‌ك پارێزگای سوننی تێدایه ئه‌ویش ئه‌نباره.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا خه‌سره‌و گۆران دیموكراتی كوردستان له باره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق رایگه‌یاندووه بۆ هه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگی نۆسه‌د و په‌نجا و چوار سندووق له ناوه‌وه‌ی عێراق و هه‌روه‌ها هه‌ژمار نه‌كردنی ده‌نگی هه‌زار و بیست و یه‌ك وێسته‌گه له ده‌روه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و ده‌نگانه ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و ته‌نها یه‌ك وێستگه نه‌بێت كه تایبه‌ته به پارێزگای ئه‌نبار و هیچ پارێزگای باشووری عێراقی تیدانییه، پێده‌چێت له رووی سیاسیه‌وه ئه‌مه شتێكی نامۆ بێت.
خه‌سره‌و گۆران هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه ئه‌وان وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان سكاڵای خۆیان بۆ تانه‌دان له‌و بڕیاره له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق تۆمار كردووه.
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی جه‌ختی كردوه‌وه كه ئه‌و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگانه هیچ كاریگه‌ریان له ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانه‌كان و ژماره‌ی كورسیه‌كانی كورد له به‌غدا نابێت چونكه ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمسیۆن، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه و كۆمسیۆن ده‌نگه پوچهلكراوهكانی لی ده‌ر كردووه.
ئه‌وه‌شی گوت ئه‌و رۆژه‌ی كه ژماره‌ی ده‌نگده‌ران بڵاوكرایه‌وه زۆربه‌ی سندوق مابوو هه‌ژمار بكرێت، بریارێكی سیاسیاندا كه ده‌نگی كهمپهگان هه‌ژمار نه‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی پوچه‌ڵ بكرێن، وه ئێمه‌ش چه‌ندین جار باسمان كردووه ئه‌وه زوڵمێكی گه‌وره‌یه به‌تایبه‌تی بۆ كورد و سوننه.
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی گوتیشی: به‌شێكی زۆری سندوقه‌كانی هه‌ولێر پوچه‌ڵ كرایه‌وه و تانه‌ی له‌سه‌ر هه‌بوو واتا شكوا هه‌بوو، هه‌ژمار نه‌كران ئه‌وه سندوقانهكانی هی ئاواره‌كان بووه له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
هه‌روه‌ها گوتی هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی یان كاندیدێك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و سندوقانه هیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ریزبه‌ندی كاندیده‌كان.
خسره‌و گۆران گوتیشی ئێمه له یه‌كه‌م رۆژه‌وه سكاڵامان له‌سه‌ر كۆمیسۆن تۆماركردووه ، ئه‌مرۆ دواین رۆژه بۆ سكاڵاكان و ده‌بێت كۆمیسۆنیش وه‌ڵاممان بداته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.