Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:25

مالیکی و عه‌لاوى داوا ده‌که‌ن هیچ لایه‌نێک له‌ حکومه‌تى داهاتوودا پشتگوێ نه‌خرێت

مالیكی و عه‌لاوى داوا ده‌كه‌ن پەلە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بكرێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشەممە 31/5/2018 نوری مالیکی سه‌رۆكى ده‌وله‌تى یاساو ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی کۆبوونه‌تەوەو بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی نوری مالیکی،  لە کۆبوونەوەکەدا، مالیکی و عەللاوی،  رەوشی سیاسی و ئەمنیی و كێشه‌و قەیرانەکانی ووڵاتیان، تاوتوێ کردووە.

هه‌روه‌ها جەختیان لە پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کردووە، بەشێوەیەک، کە لەڕێی لێکتێگەیشتنی هاوبەش و هاوکاریی هەموو لایەنەکان، پێک بهێندرێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، مالیکی و عەللاوی بەپێویستیان زانیوە هیچ لایەنێک لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق دوور نەخرێتەوە و پشتگوێ نەخرێت.

لە هەڵبژاردنەکه‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا 25 کورسی بەدەست هێناو ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی 21 کورسی بەدەست هێنا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.