په‌یامنێرمان سالار نامیق، پێی راگه‌یاندین كه كاتژمێر 11ی نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 به‌ناوی ئه‌حمه‌د ساڵح یاسین له زێی خازردا خنكا، دوای گه‌ران به شوێنی ته‌رمه‌كه‌دا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی خه‌بات توانییان ته‌رمه‌ی منداڵه خنكاوه بدۆزنه‌وه.
په‌یامنێرمان گوتیشی: منداڵه‌كه خه‌ڵكی شاری موسڵه‌و له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام نیشته‌جێبووه، به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن رووی له زێی خازركردووهو به‌هۆی نه‌شاره‌زایی له مه‌له‌كردن خنكاوه.
ساڵانه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما خه‌ڵكێكی زۆر به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن روو له رووباره‌كان ده‌كه‌ن و به پێی لێدوانی ئه‌رده‌لان یوسف،پۆلیسی رێپێدراوی پله هه‌شت له به‌رگری شارستانی خه‌بات به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ له سنووری به‌رگری شارستانی خه‌بات شه‌ش حاڵه‌تی خنكان روویداوه‌و سه‌رجه‌م ته‌رمه‌كانیش له ژێر ئاودا ده‌رهێنراون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.