ڕۆژی پێنجشەممە 31ـی 5ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەمال كەربولیسەرۆكی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەكان و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەكان سوپاسی گەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی كرد كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا سەدانهەزار لێقەوماوە و ئاوارەی عەرەبیان لە كوردستان پەنا داوە و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لەو بابەتەدا بەرز نرخاند.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئەگەر و پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی و جەختیش لە پڕەنسیپی شەراكەت و تەوافوق لە پڕۆسەی سیاسیی داهاتووی عێراقدا كرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.