ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند، ساڵانه حه‌وت ملیۆن كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی توتنه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و نزیكه‌ی ملیۆنێكیان به‌هۆی هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵی جگه‌ره‌ی كه‌سانی دیكه‌وه‌یه.
ڕێكخراوه ته‌ندروستی جیهانی له ڕۆژی نه‌هێشتنی جگه‌ره‌كێشاندا ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه، به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه له به‌كارهێنانی توتن و جگه‌ره‌كێشانه‌وه تووشده‌بن، ساڵانه له جیهاندا حه‌وت ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ٨٩٠ هه‌زار كه‌سیان به‌هۆی هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵی جگه‌ره‌ی كه‌سانی دیكه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن نه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان جگه‌ره‌كێش بن.
هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، ڕێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان له جیهاندا كه‌میكردووه به جۆرێك له ساڵی ٢٠٠٠ ٢٧% بووه و له ساڵی٢٠١٦، بۆ٢٠% دابه‌زیوه.
دابه‌زینی ڕێژه‌كه هێشتا به‌س نییه بۆ پاراستنی مرۆڤ له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی دیكه كه به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه تووشده‌بن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، له ئێستا له سه‌رانسه‌ری جیهان ملیاردێك و ١٠٠ ملیۆن كه‌س جگه‌ره ده‌كێشن، لانی كه‌م ٣٦٧ ملیۆن كه‌سیان به‌كارهێنه‌ری توتنن، هاوكات ڕێژه‌كه به‌راورد به ساڵی ٢٠٠٠ هیچ نه‌گۆڕاوه و ژماره‌یبه‌كارهێنه‌رانی زیادی كردووه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ساڵی ٢٠٠٠، ڕێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان بۆ پیاوان (ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و زیاتر) ٤٣% بووه، به‌ڵام ساڵی ٢٠١٥ ڕێژه‌كه بۆ٣٤% دابه‌زینی به خۆیه‌وه بینیه، هاوكات بۆ ژنان، ساڵی ٢٠٠٠ ڕێژه‌كه ١١% بووه، به‌ڵام ساڵی ٢٠١٥، ڕێژه‌كه ٦% بووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، نزیكه‌ی ٢٤ ملیۆن مێرمنداڵ (ته‌مه‌ن ١٣ بۆ ١٥ ساڵ) جگه‌ره ده‌كێشن.
ڕێكخراوه‌كه ده‌شڵێت، زیاتر له ٨٠%ی جگه‌ره‌كێشان له وڵاتانی هه‌ژار و مامناوه‌ندان، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان له وڵاتانی هه‌ژاردا له زیادبووندایه.
له كۆتاییدا ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پێویسته به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا زاڵ‌بن تا هه‌نگاوه‌كانی نه‌هێشتنی جگه‌ره‌كێشان جێبه‌جێ بكه‌ن، وه‌ك دانانی باج و قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانی جگه‌ره.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.