Erbil 24°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 08:28

نەیمار هاندەرانی به‌رازیل نیگەران ده‌کات

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانیا
کوردستان TV
100%


 نه‌یمار دا سێلڤا ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى ، یاریزانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان كه‌له‌ئێستادا له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌مه‌شق و راهێنان دایه‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌كاریان بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى .

 ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانیا  رایده‌گه‌یه‌نێت ، نەیمار تا ئێستا  بە تەواوی لە پێکان چاکنەبۆتەوەو لەلایەن ده‌سته‌ى  پزیشکى چارەسەر ى پێده‌درێت ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوبراو تا ئێستاش  ئازاری لە قاچیدا هەیە.


نەیمار له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى له‌خولى پله‌یه‌كى فه‌ره‌نسا دووچارى پێكان هات و  ماوەی سێ مانگە دابڕاوه‌ له‌یاریكردن تا ئێستاش هیچ یارییەکی فەرمی ئەنجامنەداوە.


چاك نه‌بوونه‌وه‌ و به‌رده‌وامى پێكانى نه‌یمار هانده‌رانى به‌رازیل دووچارى نیگه‌رانى كردووه‌ به‌جۆرێك هه‌واداران چاویان له‌ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌ بتوانێت هاوشانى یاریزانانى دیكه‌ له‌جامى جیهان به‌دیار كه‌وێت و خزمه‌تێك پێشكه‌ش به‌هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بكات به‌جۆرێك له‌ ڕكابه‌ری دابن له‌سه‌ر نازناوى مۆندیالى رووسیا 

 

 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.