Erbil 14°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:22

کاسیاس به‌ئاڵوگۆڕى رۆناڵدۆ بە نه‌یمار ناڕازییه‌

رۆناڵدۆ به‌زیاده‌وه‌ ده‌توانێت خزمه‌ت به‌ریال مه‌درید بكات
کوردستان TV
100%


ئیكه‌ر كاسیاس لە لێدوانى بۆ میدیاكان  رایگه‌یاند : له‌سه‌ر هه‌واڵى بڵاو بوونه‌وه‌ى  ئاڵوگۆڕى ڕۆناڵدۆى پورتوگالى به‌نه‌یماری به‌رازیلى ناڕازیم ، هیوادارم كارێكى له‌و جۆڕه‌ ڕوونه‌دات  ،  ناوبراو رایگه‌یاند ،  كریستیانۆ رۆناڵدۆ  یاریزانێكه‌ هاوتای نیه‌ وه‌به‌هیچ یاریزانێك به‌راورد ناكرێت 

كاسیاس راشیگەیاند، ئەگەر له‌ده‌سه‌ڵاتى من بێت ،  رازی نابم بەگرێبەستێكی لەو شێوەیە، چونكە رۆناڵدۆ تا ئێستاش ژماره‌یه‌ له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌ ده‌توانێت خزمه‌ت به‌ریال مه‌درید بكات 

شایه‌نى باسه‌ ، له‌ڕۆژانى رابردوو  رۆناڵدۆ رایگەیاندبوو ، رەنگە چیتر لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لەیاریكردن بەردەوام نەبێت، ئەمەش دەنگۆی جۆراوجۆری لەده‌زگاكانى راگه‌یاندن  بەدوای خۆیدا هێنا .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.