Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:07

بۆمبێکی چێنراو چوار چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبی کرده‌ قوربانی

چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا و سێی دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا و سێی دیكه‌ش برینداربوون.

ملازم نوعمان ،ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین، رایگه‌یاند: بۆمبێكی چێنراو كه‌ زۆر جار له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌چێنرێت له‌ رێگای نێوان شاری تكریت و ناوه‌ندی قه‌زای خورماتوو به‌ هێزێكی ئه‌منیدا ته‌قیووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا و سێی دیكه‌ش برینداربوون.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووش به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌ی متێبیجه‌ باكووری تكرێت كوژرا و دوو رۆژ دوای ئه‌و رووداوه‌ش چه‌كدارانی داعش په‌لاماری خاڵێكی پشكنینان دا له‌ ناحیه‌ی متێبیجه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.