دوای ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر و هاتنى هێزه میلیشیاكانى شیعه بۆ سنوری كه‌ركوك و هێزه‌كانى عێراقى ، به‌هاوكارى چه‌ند به‌رپرسێك لهیهكێـتى نیشتیمانى كوردستان به‌هاتنى ئه‌و هێزانه بۆ سنوری كه‌ركوك و ناوچه‌كه زۆرێك لهخاكى كوردستان له‌ده‌ست درا .
له‌ئێستادا به‌هۆى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ته‌واو بوونى پرۆسه‌كه ، به‌شێك له‌لایه‌نه شیعه عێراقیه‌كان و لایه‌نه‌كانى دیكه به‌هۆى قه‌بوڵ نه‌كردنى ده‌رئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ، مه‌ترسی تێك چوونى ڕه‌وشى به‌غدا له‌ئارادایه و حكومه‌تى عێراق ترسى لێنیشتووه لهئاڵۆزبوونى باری ئاسایش له‌به‌غدا.
له‌دوای ئه‌و ڕه‌وشه‌ى هه‌یه له‌ئێستادا له‌عێراق ده‌گوزه‌رێ و ترسى تێك چوونى بارودۆخه‌كه ، حكومه‌تى عێراق ده‌یان فلاتى له‌سنورى كه‌ركوك ئاماده‌كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ى تانك و زرێپۆس و چه‌كه قورسه‌كان بۆ به‌غدا و ده‌وروبه‌رى كهلهشازدهى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م چه‌ك و هێزانه رووبه‌رووی كورد بوونه‌وه و به‌شێكى خاكى كوردستانیان داگیر كرد ، له‌ئێستاشدا ئه‌و فلاتانه له‌بازگه‌ى مه‌فره‌قى تكریت كه‌ركوك داخل بوونه له‌چاوه‌ڕوانى گواستنه‌وه‌ى چه‌كه قورسه‌كان دان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.