به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر، مورته‌زا عیبادی ، سه‌ركۆنسوڵی ئێران له هه‌ولێر، رایگه‌یاندووه :ئاسانكارییكردن بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنسوڵخانهكهیان له هه‌ولێر و، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ڤیزا به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه ئاره‌زووی سه‌ردانیكردنی ئێرانیان هه‌یه.
له راگه‌یانراوه‌كه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران‌دا هاتووه: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ڤیزا وه‌ربگرن، یان له رێگای كۆمپانیایه‌كی گه‌شتكردن یان له رێگای ماڵپه‌ڕی e_visa.mfa.ir له ھه‌ر شوێنێكه‌وه كه ئینته‌رنێت ھه‌بێت، ده‌توانن فۆڕمی داواكاریی وه‌رگرتنی ڤیزا پڕ بكه‌نه‌وه و له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا ده‌توانن سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌كه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڤیزا.
كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر روونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داواكاری بۆ ڤیزای ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن پێویسته جۆری سه‌ردان و جۆری پاسپۆرت دیاری بكرێت و وێنه‌یه‌كی ره‌نگی هاوپێچی داواكارییه‌كه بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌وانه‌ی ڤیزای به‌په‌له‌یان پێویسته ئه‌وا ده‌توانن هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه فۆڕمه‌كه‌یان پڕكرده‌وه و خۆیان تۆماركرد ئه‌وا لاپه‌ڕه‌ی خۆ تۆماركردنه‌كه پرێنت بكه‌ن و له هه‌مان كات سه‌ردانی كۆنسولگه‌ری ئێران بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤێزانی خێرا.
سه‌ركۆنسوڵی ئێران له هه‌ولێر، راشیگه‌یاندووه: كه له‌ھه‌فته‌ی رابردووه‌وه به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی ده‌ست به پێدانی ڤیزا كراوه، به‌م نزیكانه‌ش به‌شێوه‌ی فه‌رمی و گشتیی ده‌ستی پێده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.