Erbil 16°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:16

پۆلیسی سلێمانی: کۆڵبه‌رێک له‌ باشماخ کوژرا

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

كۆڵبه‌رێك له‌ باشماخ به‌ فیشه‌كێك كوژراوه‌و له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌: به‌یانی ئه‌مڕۆ ۳۱-٥-۲۰۱۸ كۆڵبه‌رێك به‌ناوی (ك. م. م) له‌دایكبوی ۱۹۹۲ ، دانیشتوی گوندی سوراو ، له‌ پشتی گوندی میشه‌ڕۆ كوژرا.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس، ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا.

پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ به‌ فیشه‌كێك كوژراوه‌، له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.