Erbil 6°C شەممە 18 کانوونی دووەم 09:41

نێچیرڤان شوکرى له‌ دهۆک و فکرى شێخ سه‌عید له‌ هه‌ڵۆ به‌ باشترینى خولى پله‌یه‌کى کوردستان بۆ وه‌رزی 2017/2018 ده‌رچوون

زێره‌ڤانى پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى كوردستان بوو
کوردستان TV
100%

به‌ پشتبه‌ستن به‌ فۆرمى سه‌رپه‌رشتیارى راگه‌یاندنى یارییه‌كان و ده‌نگى (12) راهێنه‌ر و (12) كاپتنى خولى پله‌یه‌كى كوردستان، یاریزان (نێچیرڤان شوكرى) له‌ یانه‌ى دهۆك به‌ كۆكردنه‌وه‌ى (12) خاڵ بوو به‌ باشترین یاریزانى خولى پله‌یه‌كى كوردستان بۆ وه‌رزى 2017/2018, هه‌روه‌ها گۆڵپارێزى یانه‌ى هه‌ڵۆ (فكرى شێخ سه‌عید) به‌ كۆكردنه‌وه‌ى (14) خاڵ بووه‌ باشترین گۆڵپارێزى خولى پله‌یه‌كى كوردستان بۆ وه‌رزى 2017/2018، سه‌باره‌ت به‌ باشترین گۆڵكارى خوله‌كه‌یش، هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ یاریزان (دیار عه‌لى) له‌ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى (7) گۆڵى هه‌یه‌ و، هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان (عه‌بدوڵڵا كه‌یفى) له‌ یانه‌ى ئاكرێ و (به‌هائه‌ددین به‌كر) له‌ یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید (6) گۆڵیان هه‌یه‌، سبه‌ى دواى یارییه‌كه‌ى نێوان (دهۆك و ئاكرێ) باشترین گۆڵكارى خوله‌كه‌یش یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌.

چۆنیه‌تى ده‌ستنیشانكردنى باشترین یاریزان به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:

1- نێچیرڤان شوكرى ـ یانه‌ى دهۆك (12) ده‌نگ.
(3) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان + (5) ده‌نگى راهێنه‌ران + (4) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
2- دانیار محه‌ممه‌د ـ یانه‌ى كفرى (7) ده‌نگ.
(4) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان + (3) ده‌نگى راهێنه‌ران + (0) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
3- یوونس نورى ـ یانه‌ى كۆیه‌ (7) ده‌نگ.
(3) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان + (1) ده‌نگى راهێنه‌ران + (3) ده‌نگى كاپتنه‌كان.

چۆنیه‌تى ده‌ستنیشانكردنى باشترین گۆڵپارێز به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:

1- فكرى شێخ سه‌عید ـ یانه‌ى هه‌ڵۆ (14) ده‌نگ.
(5) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان + (4) ده‌نگى راهێنه‌ران + (5) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
2- سه‌عد ره‌بیع ـ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى (9) ده‌نگ.
(5) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان + (2) ده‌نگى راهێنه‌ران + (2) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
3- هه‌ژار ئه‌حمه‌د ـ یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان (8) ده‌نگ.
(5) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان + (2) ده‌نگى راهێنه‌ران + (1) ده‌نگى كاپتنه‌كان.

لێژنه‌ى راگه‌یاندن له‌ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.