به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له سه‌ر رێگای كه‌لار- خانه‌قین پێنج كه‌س برینداربوون.
هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له سه‌ر رێگای كه‌لار- خانه‌قین نزیك زاڵگه‌ی ساڵح ئاغا رووداوێكی هاتوچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆری (نیسان ده‌بڵ و كیا سۆرینتۆ) روویدا.
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كران.
هاتووچۆی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه هه‌ردوو شۆفێره‌كه‌ی ره‌وانه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.