Erbil 18°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:31

له‌ هه‌ولێر ساردەمەنییەک و دوو شیرنەمەنی داخران

بەهۆی نەبوونی مۆلەتی تەندروستی و سەرپێچی ڕێنماییەکان بوو
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 30\5\2018، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە لە ‌ڕێککەوتی 29/5/2018، لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، بە سەرپەرشتیی قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێرو سەرۆکی لێژنە بەدواداچوون بۆ 14 چێشتخانە، کافتریا، خواردنگە، شیرنەمەنی و نانەواخانە لەسەنتەری شاری هەولێر لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان ئەنجام درا.

قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لەو راگەیاندراوەدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە مەبەست لەم سەردانانەی لێژنەی پشکنین بەدواداچوونە بۆ دلنیابوون لەهەبوونی ڕێنماییەکان و هەبوونی مۆلەت و کارتی تەندروستی، ئەو شوێنانەی پێچەوانەی ڕێنماییەکانی تەندروستی، ڤێتێرنەری و چاودێری بازرگانی بن کاردانەوەی یاساییان بەرامبەر دەکرێت.
 
ئاشکراشی کردووە، کە بەهۆی نەبوونی مۆلەتی تەندروستی و سەرپێچی ڕێنماییەکانی تەندروستی، ساردەمەنییەک و دوو شیرنەمەنی داخران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.