وەزیری دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێکی لەبارەی داهات و خەرجیی هەرێمی کوردستانه‌وه خستە ڕوو، ئاماژەی بەوەش دا کە وەزارەت هەموو ڕێکارەکانی گرتۆتە بەر بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە 30/5/2018، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ئه‌نجام دا.
لە کۆبونەوەکەدا، ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێکی لەبارەی داهات و خەرجیی هەرێمی کوردستانه‌وه خستە ڕوو، ئاماژەی بەوەش دا کە وەزارەت هەموو ڕێکارەکانی گرتۆتە بەر بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات و چۆنیەتیی خەرجکردنی، هه‌روه‌ها پابه‌ندیى وه‌زاره‌تى به پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه دووپات كرده‌وه و ئاشكراى كرد هه‌فته‌ى داهاتوو دەست به دابەشکردنی ده‌كرێت.
ئەنجومەنی وەزیران باسى له هەڵبژاردنەکانی 12/5/2018ی پەرلەمانی عێراق كرد و سوپاسى هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى كرد كه هاوكار بوون بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت، هه‌روه‌ها تاوتوێى ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له كۆتاییى ئه‌یلوولى داهاتوودا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ دیاریكردنى هه‌ڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکانیش.
لە دوا تەوەری کۆبوونەوەکەدا، عوسمان شوانی سکرتێری ئەنجومەنی ئابووری، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوا كۆنفرانسى ئابووریى هەرێمی کوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران كه له هه‌ولێر به‌سترا، پێشكه‌ش كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.