هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا كتێبێك له‌ژێر ناوى ریفراندۆم و 16ى ئۆكتۆبه‌ر .. ئاسته‌نگه‌كانى سه‌ربه‌خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه ، نووسه‌ری كتێبه‌كه باس له گرنگترین ڕووداوه مێژوویی و سیاسییه‌كانی ساڵی 2017ـی كوردستان ده‌كات كه‌تێیدا له‌م ساڵه ئه‌وه‌ى ڕووی دابێت و مێژوویی بوو، به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان بوو ، وهنوسهر ئاماژه به‌وه ده‌دات له‌م ساڵه‌شدا رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ڕوویاندا كه‌به‌هۆى ڕێكهوتنى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى یه‌كێتى له‌گه‌ل حكومه‌تى عێراق ، به‌شێكى زۆرى ناوچه كوردستانیه‌كان له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه ڕاده‌ستى عێراق كرایه‌وه ، كه‌ئه‌و ناوچانه رووبه‌رووی هێزى سه‌ربازی بوویه‌وه له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبى و میلیشیا شیعه‌كان و سوپاى عێراقى ، ئه‌م ناوچانه به‌هۆى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه داگیر كران .
هیوا ئه‌حمه‌د له‌كتێبه‌كه‌یدا راشیدهگهنێت ، ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌ى شه‌و و رۆژ باس له مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و دیموكراسییه‌ت و مافی گه‌لان ده‌كه‌ن ، به په‌له خۆیان له‌و مافه بۆ گه‌لی كوردستان گه‌وجاند و هه‌ر یه‌كه و به هۆكارێك دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم وه‌ستانه‌وه ، كوردستان به‌رگه‌ی فشاره ده‌ره‌كییه‌كانی گرت به‌ڵام به‌رگه‌ی پیلانی ژه‌هراوی ناوخۆیی نه‌گرت ، رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 خه‌ونی كورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا به (با) درا و میلله‌تێكی گه‌وره‌و گران نا‌ئومێد و مه‌لوول كرا و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و پیلانه ژه‌هراوییه خۆیان پێخسته ناو زبڵدانی مێژووه‌وه‌و تا هه‌تایه له‌ناویدا ده‌مێننه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.