Erbil 16°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:20

سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق ده‌کات

ئاسۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌ت و ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی بریتانیا له‌ عێراق ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 30ـی 5ـی 2018 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له‌ جۆن ویلكس باڵیۆزی بریتانیا له‌ عێراق كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی بریتانیا له‌ عێراق جه‌ختی له‌ فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ و هه‌روه‌ها له‌پێناو سه‌قامگیریی ئه‌منی و ڕێگه‌گرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر داوای كرد كه‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام بێت.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆشنایی خرایه‌ سه‌ر بارودۆخی سیاسیی عێراق به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و بیروڕا له‌باره‌ی قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاسۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌ت و ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

KTV

په‌یوه‌ست به‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق له‌دوای هه‌ڵبژاردن و دانوستاندنه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت، سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی به‌لای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گرنگه‌ بنه‌ماكانی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ له‌ پڕۆسه‌ی دروستبوونی بڕیار و ته‌وافوق له‌ ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان و ته‌وازون له‌ كه‌رتی ئابووری و ئه‌منی و سه‌ربازی و سیاسیی وڵات و هه‌روه‌ها دانانی میكانیزمی كاریگه‌ر بۆ گه‌ره‌نتیكردنی ئه‌و سێ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا. هه‌روه‌ها باڵیۆزی بریتانیا له‌ عێراقیش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ وڵاته‌كه‌ی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ستوور و دانوستاندن بنه‌مای پڕۆسه‌ی سیاسیی به‌ جۆرێك كه‌ سه‌قامگیریی ئه‌منی و ئابووریشی لێ بكه‌وێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.