ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30 ئایاری 2018 ، سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند: له سه‌ره‌تاكانى هه‌فته‌ى داهاتوو ، لیستى نوێى مووچه بۆ مانگى سێ راده‌گه‌یه‌ندرێت .
ئه‌و به‌رپرسه‌ى دارایی راشیگه‌یاند: لیستى مووچه‌ى وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكان ئاماده‌یه و له هه‌فته‌ى داهاتوو به‌پێى خشته‌ى راگه‌یه‌ندراومان ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت .
له كۆتاییدا به‌رپرسه‌كه‌ى دارایی رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ت پابه‌نده به‌دابه‌شكردنى لیستى مووچه له‌كاتى خۆیدا ، وه‌ك پێشتر رامانگه‌یاند بوو هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.