لهپهیامێكدا لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان ، پیرۆزبایی لهپالهوانى خولى نایابى كوردستان و وهیانهكانى دیكه ده‌كات له‌مه‌ڕ به‌شدارییان له‌خوله‌كه‌دا ، ئۆلۆمپى كوردستان ده‌ست خۆشیشى هه‌یه بۆ یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان لهسهرپهرشتى كردنى خوله‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی .
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان
دوای به‌كۆتا هاتنى وه‌رزى 2017 - 2018 ى خولى تۆپى پێى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان ، كه‌تێیدا یانه‌ى زێره‌ڤانى بووه پاله‌وانى خوله‌كه و یانه‌ى برایه‌تیش پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هێنا ، پیرۆزبایمان بۆ یانه‌ى زێره‌ڤانى له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوى خوله‌كه و پاله‌وانى بونیان ، ده‌ستیان خۆش بێت و پیرۆزبێت نازناوى خولى نایاب ، كه‌ئه‌م یانه‌یه بۆ جاری چواره‌مه ده‌بێته پاله‌وانى خول ، پیرۆزبایی و ده‌ست خۆشى و ماندوو نه‌بوونیش بۆ یانه‌ى برایه‌تى كه‌توانى تا گه‌ڕى كۆتایی خوله‌كه له‌ڕكابه‌ری دابێت له‌سه‌ر نازناوى خول ، لهكۆتادا یانه‌كه توانى پله‌ى دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێـت ، پیرۆزبێـت و ده‌ستان خۆش و ماندوو نه‌بن .
ده‌ست خۆشیمان بۆ ته‌واوى یانه‌كانى به‌شداربووى خولى نایابى كوردستان ، كهچاڵاكانه به‌شداربوون له‌خوله‌كه ، هیوای سه‌ركه‌وتنى باشتر بۆیان ده‌خوازین له‌وه‌رزى نوێى خولى نایابى كوردستان كه‌بتوانن ڕكابهربن له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى نازناوى خولى نایاب .
ده‌ست خۆشی و ماندوو نه‌بوونمان بۆ سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان ، جێگر و ئه‌ندامان و ستافى لێژنه‌كانى نێو یه‌كێتیه‌كه كه‌له‌م وه‌رزه‌دا توانیان خوله‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكه‌ن .
لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان
چوارشه‌ممه
30 - 5 - 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.