Erbil 6°C شەممە 18 کانوونی دووەم 09:44

سه‌رۆکى یه‌کێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى کوردستان په‌یامێک ئاراسته‌ى پاڵه‌وانى خولى نایابى کوردستان ده‌کات

خولى نایابى كوردستان یاریه‌كانى به‌كۆتا هات به‌پاڵه‌وانى بوونى زێره‌ڤانى
کوردستان TV
100%


سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكی یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان ، په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ، تێیدا ئاماژه‌ به‌چاڵاكى خولى نایابى كوردستان ده‌كات ، كه‌وه‌رزه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌كۆتا هات ، وه‌ پیرۆزبایی له‌یانه‌ى زێره‌ڤانى ده‌كات دوای ئه‌وه‌ى بوو به‌پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى كوردستان ، ده‌قى ته‌واوى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان 


خۆشه‌ویستان سڵاوتان لێ بێت و شه‌وتان باش ...
دیاره‌ ئه‌مڕۆ وه‌رزى 2017/2018 ى خولى نایابى كوردستان كۆتایی هات، دڵخۆش و به‌خته‌وه‌رم توانیمان ئه‌مساڵیش، وه‌ك یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان وه‌رزێكى تر له‌ گه‌وره‌ترین چالاكى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێ بهێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێمه‌ قه‌ت ناڵێن كه‌م و كوڕیمان نه‌بووه‌، ده‌ڵێن له‌ كه‌م و كوڕییه‌كانمان ببوورن و ئینشائه‌ڵا بۆ وه‌رزى نوێ، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 22/10/2018 ده‌ست پێ بكات، كارى باشتر و جوانتر ده‌كه‌ین.
ده‌مه‌وێت لێره‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ یانه‌ى زێره‌ڤانى بكه‌م، كه‌ به‌ شایسته‌یی بۆ جارى چواره‌م ناسناوه‌كه‌ى برده‌وه‌، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ یانه‌ى برایه‌تى ده‌كه‌م، كه‌ ئه‌مساڵ به‌ ئاستێكى جیاوازتر هاتنه‌ نێو ململانێی خوله‌كه‌ و پله‌ى دووه‌میان مسۆگه‌ر كرد، هیواى به‌ختێكى باشتر بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانى دیكه‌یش ده‌خوازم، پشتیوان به‌ خواى گه‌وره‌ له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوون و به‌رده‌وامى چالاكییه‌كان سارد نابینه‌وه‌ و كارى باشتر پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵك و وه‌رزشوانان و جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستى تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین.
له‌ كۆتاییدا زۆر سوپاسى سه‌رجه‌م ده‌زگه‌ راگه‌یاندنه‌كان و خوشك و برا راگه‌یاندنكاره‌ وه‌رزشیه‌كان و فۆتۆگرافه‌ره‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌كه‌م، كه‌ ئه‌مساڵ به‌ سه‌رما و گه‌رما له‌ هه‌موو یاریگه‌كانى كوردستان خزمه‌تیان به‌ وه‌رزش و تۆپی پێی كوردستان كرد، دووباره‌ سوپاس هه‌ربژین له‌ خۆشى و كامه‌رانى.

سه‌فین كانه‌بى
سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.