قسه‌كردن له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی پێشمه‌رگه و ڕه‌سه‌نی وه‌ك (ته‌حسین ته‌ها) ی كۆچكردوو كاتێكی زۆری ده‌وێ و ئه‌سته‌مه له‌و كوورته نووسینه‌دا بتوانین ئامانجی خۆمان بپێكین و هه‌موو ژیان و كاری هونه‌ری باس بكه‌ین و ڕۆشناییهك بخه‌ینه سه‌ری.
به‌ڵام ئه‌وه‌یان وه‌ك یادكردنه‌وه‌یه‌ك كارێكی خراپ نیه و ناكرێ به‌سه‌ریدا باز بده‌ین و هیچی له‌باره‌وه نه‌نووسین كه ئه‌و له بواری كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی و هونه‌ری و په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه خزمه‌تێكی بێ وێنه‌ی پێشكه‌ش كردووین، بۆیه وه‌ك مافێكی ڕه‌وای خۆی به پێویستی ده‌زانین له‌و كوورته نووسینه‌دا یادێكی بكه‌ینه‌وه و ژیان به‌رهه‌م و به‌رخودانی به بیر هه‌مووان بهێنینه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و زۆر له‌وه ناسراوتره كه ئێمه له‌سه‌ری بنووسین، بهڵێين.
هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (ته‌حسین ته‌ها) ناوی ته‌واوی ته‌حسین ته‌ها محه‌مه‌د سه‌لیم ئامێدی یه و له ساڵی 1941 له قه‌زای ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له دایك بووه و هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوییه‌وه دڵی بۆ هونه‌ر لێیداوه و به‌هره‌ی گه‌شی هونه‌ری تێدا ده‌ركه‌وتووه، بۆیه له‌پڕێكا به‌هره‌كانی ته‌قیوه‌ته‌وه و به گوێچكه‌ی هه‌موو كورد ئاشنا بووه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌نده كه چه‌ندین گۆرانی ڕه‌سه‌نی له خۆ گرتووه وه‌ك من تۆ نه‌ڤی و ئای فه‌له‌ك و بیریڤانێ و كاروان و ده‌ستار و چه‌ندین گۆرانی دیكه كه هه‌موو كوردێكی ڕه‌سه‌ن شانازیی پێوه ده‌كه‌ن، ئه‌و هونه‌رمه‌نده كۆچكردووه به‌هۆی هه‌ڵوێستی كوردانه و مه‌ردانه‌ی بۆ كێشه‌ی ڕه‌وای كورد چه‌ند جارێك له قوتابخانه ده‌ركراوه و زیندانی كراوه به تایبه‌تی له ساڵانی 1956 و 1957 كاتێك له بنكه‌ی حه‌دبای شاری موسڵ به‌شداری خۆپێشاندانی كردوه و په‌یامی كوردانه و مه‌ردانه‌ی خۆی ڕاگه‌یاندوه.
هه‌روه‌ها ساڵی 1960 چۆته كۆلیژی هونه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی شانۆ و نواندن بخوێنێ دیسانه‌وه به‌هۆی هه‌ڵویستی كوردانه‌و زه‌بر و زه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كات وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژیدا له خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه و نه‌یانهێشتووه درێژه‌ی پێ بدات و ئامانجه‌كانی خۆی به‌دی بێنێ، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ له شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن به ڕابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی پێشمه‌رگه به‌شداری كارای كردوه و ڕۆڵێكی دیار و به‌رچاوی تێدا بینیوه دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خوێندنی په‌یمانگا و به مامۆستای هونه‌ر ده‌رچوه و ده‌وامی خۆی له شاری هه‌ولێر و مه‌خمور درێژه پێداوه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه دوای دابڕانێكی زۆر جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه نێو باوه‌شی هونه‌ر و له ساڵی 1970 به هاوكاری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان عه‌زیز مه‌لا و فازڵ ئاكره‌یی و ساڵی 1978 به هاوكاری له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ری دهۆك و موزیكژه‌نی ناودار و به توانا دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید چه‌ندین به‌رهه‌می گۆرانی تۆمار كرد كه ئێستاش له ئه‌رشیفی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماوه‌ته‌وه، هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو چه‌ند ساڵێك پێش كۆچی دوایی چووه هه‌نده‌ران له وڵاتی هۆڵه‌نده گیرسایه‌وه و داخه‌كه‌م هه‌ر له‌وێش دوای به‌سه‌ربردنی 54 ساڵ ته‌مه‌ن به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه چاوه‌كانی لێك نا و كۆچی دوایی كرد و داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆری بۆ هه‌موومان جێهێشت، بۆیه له‌و یاده پڕ له سفت و سۆیه‌دا هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه ده‌نێرین و ده‌ڵێین بنوه گۆڕه‌كه‌ت پڕ نوور بێت.
ن/ محه‌مه‌د سه‌عید كورده
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.