لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان عەرەبێكی زۆر بۆ گوندەكان هاتوون، بە تایبەت بۆ گوندی بەلكانەی سەر بەو شارەدێیە و دەیانەوێت بە زۆر موڵك و ماڵی كوردەكان داگیر بكەن.
لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، پرۆسەی بەعەرەبكردن لە سنووری كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكە دەستی پێ كرد و حكوومەتی عێراق جارێكی دیكە عەرەبی بۆ ئەو ناوچانە هاوردە دەكرد و دەستیان بەسەر مڵك و ماڵی كوردەكاندا دەگرت، لە سنووری شارەدێی سەرگەڕانیش عەرەبێكی زۆر بۆ گوندەكان هاتوون، بە تایبەت بۆ گوندی بەلكانەی سەر بەو شارەدێیە و دەیانەوێت بە زۆر موڵك و ماڵی كوردەكان داگیر بكەن، كوردەكانیش رێگری دەكەن و ئامادە نین دەستبەرداری مڵك و ماڵی خۆیان ببن.
له‌وباره‌یه‌وه لوقمان حسێن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی سه‌رگه‌ڕان، داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، بێته ده‌نگ و رێگه له‌و عه‌ره‌به ته‌عریبچیانه بگرن، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێت گونده‌كانى سنوورى ناحییه‌كه به‌ته‌واوى چۆڵ ده‌كرێن وعه‌ره‌به هاورده‌كانى گونده‌كانى دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی سه‌رگه‌ڕان له ئاگاداریینامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: له‌دواى 16ـی كۆكتۆبه‌ر و داگیركردنى كه‌ركوك له‌لایه‌ن سوپاى عێراق وحه‌شدى شه‌عبى و هاتنه‌وه‌ى عه‌ره‌به هاورده‌كانى سنوورى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان وپه‌ڵكانه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌ستپێبكه‌ن، ئێستا پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پڕچه‌كیان ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه پێشتر دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران وپارێزگاى كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ده‌زگا حزبییه‌كان نه‌توانراوه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی رێگه‌نه‌ده‌ن خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه گه‌نمه‌كانیشیان بدوورنه‌وه.
به‌هۆی رێككه‌وتنی نێوان چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی و حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، هێزه‌كانی عێراق گه‌ڕێنرانه‌وه كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه و به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ڕه‌شه كه‌وتووه‌ته سه‌ر كورده‌كان و مه‌ترسیی ته‌عریبێكی دیكه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و له چه‌ند شوێنێكیش به كرده‌یی ئه‌نجامدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.