Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:28

ده‌سته‌ى ده‌سپاکى دوو تۆمه‌تباری گه‌نده‌ڵى له‌ هه‌رێمى کوردستان ئاشکرا کرد

زیاتر له‌ 2 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  29 ى ئایاری 2018 له‌راگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ،  ناو و سزاى دوو تۆمه‌تباری گه‌نده‌لى له‌كوردستان راگه‌یاند ، راگه‌یاندراوه‌كه‌ى ده‌سپاكى كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى ناردووه‌ ، زیاتر له‌سه‌ر كه‌یسى ئه‌م دوو سزادراوه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌م شێوه‌یه‌ 

 ئاشكراكردنی دوو تۆمەتباری گەندەڵی و سزایان و گەڕاندنەوەی بڕە پارەیەك:


لە درێژەی ئەو بڕیارانەی كە لە دادگاكانی كوردستان دەردەچێت سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی كە لە لایەن دەستەوە لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت و لە دادگاكانی لێكۆڵینەوەی دەسپاكی ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەكان دەكرێت لەو ماوەیەدا لە دادگای تاوانەكانی سلێمانی ئەو دوو حوكمە  دەرچووە:
 

- تاوانبار (ك.ر.ا) كەیسەكەی لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەسپاكی "احالە" كرابوو بە پێی ماددەی (15) ی یاسای دەستەی دەسپاكی تایبەت بە دەسكەوتی ناڕەوا و یەكەم بڕیارە بە پێی ئەو ماددەیە دەردەچێ كە ناو براو هەڵسابوو بە كڕینی چەكی بەڵێندەران لە بازاڕ و خەرجكردنەوەی لە ڕێگای بانكی ڕەسمی بە نەقدی بە غیابی حوكم درا بە (7) ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی بڕی  1.972.299 یەك ملیار و نۆسەدو حەفتاو دوو ملیۆن و دووسەد و نەوەت و نۆ هەزار دینار بۆ خەزێنەی گشتی.

 

-    تاوانبار (ف.ر.ع) بە پێی ماددەی (315) هەڵساوە بە بردنی پارەی هاوڵاتیان كە بۆ هەقی كارەبا داویانە  بە (7) ساڵ زیندانی گەڕانەوەی مەبلەغی 9.448.500 نۆ ملیۆن و چوار سەد و چل و هەشت هەزار و پێنج سەد دینار بۆ خەزێنەی گشتی.


ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان
هەولێر/ 29ی ئایار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.