كورته فیلمی (نامه‌یه‌ك بۆ دایكم) به‌خۆشحاڵیيه‌وه له وڵاتی ئه‌مریكا له شاری las vegas له فیستیڤاڵی (action on film festival) قبوڵ كراونمایش ده‌كرێ .
ئه‌م كورته فلیمه له سیناریۆ و ده‌رهێنانی به‌ختیار عه‌زیز، نوسینی هیوا غه‌ریب، نواندنی ئه‌حمد جه‌مال، مانی جه‌مال، پێریڤان، وێنه‌گری هۆڵه‌ندی..willem lemmens ئه‌كته‌ری به‌ریتانی cara picton و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی ناوداری بیانی تر له وڵاتی یۆنان له‌ساڵی 2017 دروست كراوه .
ده‌رهێنه‌ر بهختیارعهزیز كه ئێستا له وڵاتى یۆنان په‌نابه‌ره به‌خه‌باتى گوت: ئه‌م كورته فلیمه( 7 خولهك و 40 چركه‌یه) ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى چیرۆكى ڕاسته‌قینه‌یه كه به‌سه‌ر سه‌دان خێزان هاتووه له‌م ڕێگایه ، باسى منداڵێك ده‌كات كه له‌ناو ده‌ریا خه‌ریكه بخنكێت دایكى ناهێڵێت منداڵه‌كه‌ى بخنكێت ئه‌و ڕزگاری ده‌كات بۆیه خۆى ده‌خنكێت واتا دایكه‌كه خۆى ده‌كات به‌قوربانى منداڵه‌كه‌ى، دواتر كه منداڵه‌كه ده‌گاته خاكى یۆنان و ڕزگارى ده‌بێت بێ دایكه و كه‌س جێى دایكى بۆ پڕ ناكاته‌وه نامه‌یه‌ك ده‌نوسێت بۆ دایكى و ده‌یخاته ئه‌و ده‌ریایه‌ى دایكى تێیدا خنكاوه .
ده‌رباره‌ى هه‌ست به‌چى ده‌كه‌ن كه ئه‌م كورته فلیمه‌یان له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگیراوه به‌ختیا عه‌زیزى ده‌رهێنه‌ر گوتى: زۆر خۆشحاڵم گرنگه بۆمان پهناههندهیمان ڕێگرنه‌بووه له‌وه‌ى فلیمهكهمان بڕوات، به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆمان ناتوانین ئاماده‌بین له‌به‌ر نه‌بوونی مافى په‌نابه‌رى .
له‌كۆتاییدا گوتى: سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه هاوكارم بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كاره.. به‌تایبه‌ت كاك (پشتیوان بابان) .
جێى ئاماژه‌یه ئه‌م كورته فیلمه به سپۆنسه‌رى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى (Samos Volunteers) به‌رهه‌م هاتووه .
به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.