Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:47

هۆشیار زێباری : سەرۆکی پەرلەمانی دۆڕاوى عێراق و هاوئاوازه‌کانى ده‌یانه‌وێت لە ژێر پاڵنەری خۆپەرستی و کەسیدا وڵات بەرەو نادیار بەرن

په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


هۆشیاری زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان له‌په‌یامێكى كورتدا له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت : 

هاوئاوازییەک لە نێوان سه‌لیم جبورى سەرۆکی دۆڕاوی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌هه‌ڵبژاردن و حكومه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى  لە ژێر پاڵنەری خۆپەرستی و کەسیدا، وڵات بەرەو  نادیار بەرن.

ناوبراو راشیده‌گه‌یه‌نێت  پێویستە لەسەر هەموان، بریتیە لە دانایی و ژیری و پابەندبوون بە یاسا و دەستوور، گەلیش سەرچاوەی دەسەڵاتەکانه‌


 ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پڕۆژەبڕیارێک دا کە تێیدا داوادەکات بە ژماردنەوەی لە 10%ی دەنگەکانی هەڵبژاردن بەدەست.

بەپێی بڕیارەکەی پەرلەمان، لە سەرتاسەری عێراق لە 10%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی 12ی ئایار بەدەست دەژمێردرێنەوە، ئەوەش دوای ناڕەزای ژمارەیەک لیست و قەوارەی سیاسی لە دەنگەکانیان.

پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە رەتکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەکانی پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین.

لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، ئەگەر دوای بەدەست ژماردنەوەی لە 10% دەنگەکان جیاوازی گەیشتە رێژەی لە 25% ئەوا سەرتاسەری عێراق بەدەست هەژماردەکرێتەوە.

 

 

شوان عه‌زیز
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.