Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 18:28

سیده‌کان.. چه‌کدارانی سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ئێران کۆڵبه‌رێک بریندار ده‌که‌ن

ئه‌و هاووڵاتییه‌ كۆڵبه‌ره‌ دوو گوللـه‌ی به‌ر ده‌ست و قاچی كه‌وتووه‌
سیده‌كان.. چه‌كدارانی سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ئێران كۆڵبه‌رێك بریندار ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

كاتژمێر نۆی شه‌وی رابردوو له‌ سنووری كێله‌شین له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، چه‌كدارانی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران ته‌قه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كرد و به‌ هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی خه‌لیل ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 33 ساڵان خه‌ڵكی شاری شنۆ كوردستانی ئێران بریندار بوو. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی ته‌ندرووستی سیده‌كان به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه‌ كۆڵبه‌ره‌ دوو گوللـه‌ی به‌ر ده‌ست و قاچی كه‌وتووه‌ و دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران كراوه‌. 

جێی باسه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ هه‌مان سنوور به‌ هۆی ته‌قه‌ لێكردنی چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ سوپای پاسدرانی ئێران، كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ست دا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.