Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 09:58

کۆمپانیایه‌ک بێ‌به‌رامبه‌ر که‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌کان په‌خش ده‌کات

له‌ پارێزگای ھه‌ولێر ٥٩ كه‌نالی ناوخۆیی و ئاسمانی له‌سه‌ر سیسته‌می ئێج دی په‌خش ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌ك بڕیاری كۆدكردنی كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كانی داوه‌ به‌ڵام كۆمپانیایه‌كی بواری میدیا بڕیاریداوه‌  بێ به‌رامبه‌ربه‌ په‌خشی كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان بكات.

كۆمپانیایه‌كی بواری په‌خشكردنی كه‌ناڵه‌ ناخۆییه‌كان بڕیاریداوه‌ تاوه‌كو ١٥ی ٦ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كانی سیستمی نوێی  DVBT٢  كه‌ له‌ نێو خه‌ڵك ناسراوه‌ به‌ (HD) بكاته‌ كۆد ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی كڕینی ئامێرێك بكرێنه‌وه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی له‌ نێوان ٣٩ ھه‌زار دینار تاوه‌كو ٨٠ ھه‌زار دیناره‌، له‌گه‌ڵ    كارتێكی ٧٠ ھه‌زار دیناری، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای ھاوڵاتیان دروستكردووه‌.

شاڵاو كاكه‌مین، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئای ستار میدیا رایگه‌یاند، مووژده‌ به‌ ھاوڵاتیان ده‌ده‌ن كه‌ به‌ بێ به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌ په‌خشكردنی كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان، گوتی: به‌م دواییه‌  كۆمپانیایه‌ك ھه‌ڵساوه‌  به‌ راگرتن و كۆدكۆدنی كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ پارێزگای ھه‌ولێر، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ ھه‌ولێر و ده‌رووبه‌ر تا ده‌گاته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی بورجی كۆڕه‌كیان لێدیاره‌ له‌ سۆران و رواندوز و ئه‌و ناوچانه‌ په‌خشی كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ین و نابێته‌ پاره‌ یان ئامێری تری پێویست بێت.

زیاتر گوتیشی:ئه‌و كه‌سانه‌ی سیسته‌می كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كانیان به‌ستراوه‌ به‌ ته‌له‌ڤزیۆن ئه‌وانه‌شی ئامێریان ھه‌یه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی ئێمه‌ په‌خشیان ده‌كه‌ین به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌نھا ده‌بێت دووباره‌ گه‌ڕان بكه‌ن  تۆماتیكی كه‌ناڵه‌كان دێنه‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات كۆد بكڕن یان ئامێری تازه‌ بكڕن.

جه‌ختی كرده‌وه‌ تاوه‌كو ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت و ناكرێـته‌ پاره‌، گوتیشی: له‌ سلێمانیش خه‌ریكی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ین و ده‌مانه‌وێت ببینه‌ سه‌رتاسه‌ری  كوردستان ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی له‌ ھه‌ولێر ھه‌یه‌ له‌ سلێمانی و دھۆكیش ھه‌بێت.

به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمپانیای ئای ستار ئاشكراشی كرد له‌ پارێزگای ھه‌ولێر ٥٩ كه‌نالی ناوخۆیی و ئاسمانی له‌سه‌ر سیسته‌می ئێج دی په‌خش ده‌كه‌ن، گوتیشی: به‌ نیازین كه‌ناڵه‌كان زۆر زیاتر بكه‌ین له‌ ١٠ رۆژی داھاتوو ١٥ كه‌ناڵی تریش ده‌كرێنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دڵه‌راوكێی وه‌رژشوانان بۆ یاریه‌كانی مۆندیال، شاڵاو كاكه‌مین دڵنیایی دا و گوتی: چه‌ند كه‌ناڵێكی ناوخۆیی وه‌رژشین په‌خش ده‌كه‌ین، ھه‌روه‌ھا ١٠ كه‌ناڵی بیانی وه‌رزشیش ده‌خه‌ینه‌ نێو سیسته‌م ئه‌وه‌ی بینه‌ران له‌ بینینی یاریه‌كانی مۆندیال بێ به‌ش نه‌بن.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ پێشووتر كێشه‌ی كوالێتی په‌خشیان ھه‌بووه‌، به‌ڵام له‌و مانگه‌دا ئه‌و كێشه‌یان چاره‌سه‌ركردووه‌، ده‌شڵێت: بۆ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی ده‌یانه‌وێت لای ئێمه‌ په‌خش بكه‌ن ئه‌وه‌ بێ به‌رامبه‌ر مانگانه‌ بۆیان په‌خش ده‌كه‌ین چونكه‌ گرێبه‌سته‌كه‌مان ئه‌وه‌ی تێدایه‌ كه‌ی ٥ ساڵ به‌ خۆڕایی بۆیان په‌خش ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت به‌ بێ به‌رامبه‌ر بایی ٧ ھه‌زار دۆلار ئامێریشان بۆ دابین ده‌كه‌ین.

سه‌رچاوه‌/ زاگرۆس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.