Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:47

پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا 10%ی دەنگەکان بەدەست بژمێردرێنه‌وه‌

پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پڕۆژە بڕیارێک دا
کوردستان TV
100%

پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پڕۆژەبڕیارێک دا کە تێیدا داوادەکات بە ژماردنەوەی لە 10%ی دەنگەکانی هەڵبژاردن بەدەست.

بەپێی بڕیارەکەی پەرلەمان، لە سەرتاسەری عێراق لە 10%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی 12ی ئایار بەدەست دەژمێردرێنەوە، ئەوەش دوای ناڕەزای ژمارەیەک لیست و قەوارەی سیاسی لە دەنگەکانیان.

پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە رەتکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەکانی پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین.

لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، ئەگەر دوای بەدەست ژماردنەوەی لە 10% دەنگەکان جیاوازی گەیشتە رێژەی لە 25% ئەوا سەرتاسەری عێراق بەدەست هەژماردەکرێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.