وەزارەتی پەروەردە دەستەواژەی (باخچەی ساوایان ) بۆ (باخچەی منداڵان) دەگوڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم خوێندنگەدواناوەندی و ئامادەیی وئیسلامی وقوتابخانە پیشەیی و باخچەی منداڵان ئاگاداردەكاتەوە.
لەنوسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمد هاتووە" ئاگاداری سەرجەم خوێندنگە دواناوەندی و ئامادەیی وئیسلامی وقوتابخانە پیشەیی و باخچەی منداڵان دەكەینەوە بە گۆڕینی دەستەواژەی (باخچەی ساوایان ) بۆ (باخچەی منداڵان) لەبەرئەوەی تەمەنی ئەو منداڵانەی كەلە قۆناغی باخچەكان وەردەگیرێن لە نێوان تەمە نی (4 و5) ساڵییە لەچوارچێوەی تەمەنی منداڵان هەژمار دەكرێت نەك ساوا. بۆیە دەبێت لەهەموو نوسراوەكان دا بە (باخچەی منداڵان ) بنوسررێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.