Erbil 31°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:18

که‌نه‌دا ئەو چەکانەی بۆ  پێشمەرگەى ته‌رخان کردبوو، ده‌داته‌ ئۆکرانیا

بەهۆی دواکەوتنی ڕەزامەندی حکوومەتی بەغدا ئەو چەکانە نەنێردران
کوردستان TV
100%

ئەو چەکانەی کە وڵاتی کەنەدا بڕیاریدا بیدات بە پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن بەغداد رێگری لێکرا، ئێستا چەند پەڕلەمانتارێکی کەنەدا دەیانەوێت ئەو چەکانە کە نرخەکەیان 9.5 ملیۆن دۆلارە بدەنە حکوومەتی ئۆکرانیا.

دەزگای هەواڵی کەنەدی، ناشناڵ پۆست، لە هەواڵێکدا ئاشکرای کردوە "15 مانگ پێش ئێستا حکوومەتی کەنەدا بڕیاریدا کە مووشەکی دژە تانک و چەکی دوورهاوێژ و هاوەن و ڕومانە و چەند جۆرێکی دیکەی چەک بۆ کوردەکانی عێراق بنێرێت بۆ جەنگی دژی داعش، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی ڕەزامەندی حکوومەتی بەغداد ئەو چەکانە نە نێردران.

دواتریش، بەهۆی دروستبوونی جەنگ لە نێوان کوردستان و بەغداد، جارێکی دیکە ناردنی ئەو چەکانەی پێشمەرگە دواخرا. لە ئێستاشدا، ئەو چەکانە کڕدراون و لە خەزێنەی تایبەتی سوپای کەنەدان".

چەند پەڕلەمانتارێکی نەریتپارێزی کەنەدا، داوا لە حکوومەت دەکەن له‌ بری ئەوەی ئه‌و چه‌كانه‌ لەناو كۆگاكان کۆن بن، پێشکەشی ئۆکرانیا بکرێن.

جەیمس بیزان، پەڕلەمانتاری کەنەدی، لەو باریەوە بە ناشناڵ پۆستی گووت: "ئەوان ڕێگەیانداوە کە ئەو چەکانە لە خەزێنەکان بمێننەوە و تۆزیان لەسەر بنیشێت".

جەمیس زیاتر گووتیشی:" لەجیاتی ئەو چەکانە لەوێ بەفیڕۆبچن، لێگەڕێن بیدەین بە کەسانێک کە دەتوانن بەکاری بهێنن".

لە ئێستادا، ئۆکرانیا بەهۆی هەڕەشەکانی ڕووسیا، پێویستی بە چەک هەیە و ئامانجی ئەو پەڕلەمانتارانەش ئەوەیە کە یارمەتی حکوومەتی ئۆکرانیا بدەن.

چەند جارێک لە ڕابردوودا، حکوومەتی کەنەدا هەوڵی گەیاندنی ئەو چەکانەی بۆ پێشمەرگەدا، بەڵام بەهۆی ڕێگری بەغدا، هەوڵەکان بێ ئاكام بوون.

كه‌نه‌دا له‌ رێگه‌ی راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانییه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هاوكاریی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له‌ جه‌نگی دژی داعش كردووه‌و له‌ یه‌كێك له‌ میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕیش سه‌ربازێكیان له‌ كاتی ھێرشی چه‌كدارانی داعش كوژرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.