Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 04:37

کۆمسیۆن: کارتى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى کوردستان به‌کار ناهێنرێت

بڕیاره‌ رۆژى 30 ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت
کوردستان TV
#7
100%


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، كارتى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان به‌كار ناهێنرێت.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی و پەیوەندییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كارتی بایۆمەتری بەكار نایەت، بەڵكو بەپێی بەڵگەنامەی كەسییەكان دەبێت كە ئەوان لەداهاتوودا و لە هەڵمەتێكی بانگەشە جۆری بەڵگەكان دەخەنەڕوو.

سەبارەت بە جۆری هەڵبژاردنی داهاتوو، شۆڕش حەسەن روونیكردەوە، تائێستا یاساكە وەكو خۆیەتی و كوردستان یەك بازنە و لیستی نیمچە كراوەیە، بۆ ئەگەری ساختەكاریش، ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن جەختیكردەوە هەموو رێوشوێنێك بۆ رێگری ساختەكردن دەگرنەبەر.

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاره‌ رۆژى 30 ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.