Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:11

دادگاى فیدڕاڵی تانه‌ى لایه‌نێکى له‌باره‌ى پێشێلکاریی هه‌ڵبژاردن ڕه‌تکرده‌وه‌

ئیاس سامۆك، گوته‌بێژى دادگاى باڵاى فیدڕاڵی عێراق
کوردستان TV
100%

دادگاى باڵاى فیدڕاڵی داوایه‌كی له‌باره‌ى پابه‌ندكردنى سه‌رۆكى دادگاكه‌ به‌په‌سه‌ند نه‌كردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئایارى ڕه‌ت كرده‌وه‌.

ئیاس سامۆك، گوته‌بێژى دادگاى باڵاى فیدڕاڵی عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند" دادگا ڕۆژى 27/ 5/ 2018 دانیشتنى له‌باره‌ى پێشێلكارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12/ 5/ 2018 به‌ست، كه‌ تێیدا داواكار داوای كردووه‌، سه‌رۆكى باڵاى دادگاى فیدڕاڵی پابه‌ند بكرێت، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، په‌سه‌ند نه‌كات".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ دادگا به‌رامبه‌ر هیچ لایه‌نێك ناوه‌ستێته‌وه‌ و له‌برى هیچ لایه‌نێكى تریش بڕیار نادات، چونكه‌ ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌و خاوه‌ن ئه‌و بڕیاره‌یه‌ له‌وه‌رگرتنى سكاڵا و تانه‌كان كه‌ له‌كاتى پرۆسه‌ى ده‌نگدان ڕوویانداوه‌، دواتر بڕیاره‌كانى ده‌خرێته‌ به‌رده‌م لایه‌نی دادوه‌ریی، كه‌ ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی له‌ دادگاى ته‌میزی فیدڕاڵی هه‌یه‌".

له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا، گوته‌بێژه‌كه‌ نووسیویه‌تى" دادگا بڕیاری دا، ئه‌و سكاڵایه‌ ڕه‌ت بكاته‌وه‌".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.