Erbil 20°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:27

له‌ بازگه‌یه‌کی سلێمانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

گەشتیارانی عەرەب هێنابوویان
کوردستان TV
#7
100%


بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستبەسەراگرتنی بڕێك ماددەی هۆشبەری راگەیاند، كە لەلایەن سەگە راهێنراوەكانی ئاسایش ، لە بازگەی كەوڵەوانانی سلێمانی ، لەناو پاسێكی گەشتیاریدا دۆزراونەتەوە.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی راگەیاند، ئەو پاسە گەشتیاری بووە و لە كاتی پشكنین لە بازگەی كەڵەوانان لە سلێمانی بڕێك مادەی هۆشبەری تێدا دۆزراوەتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ لە كاتی پشكنین لە ڕێی سەگەكانی بازگەكەوە توانراوە بڕە مادەیەكی هۆشبەر ئاشكرا بكەن كە لە ناو پاكەتی جگەرە شارابووەوە و خاوەنەكەی بەنیاز بووە بەو شێوەیە لە بازگەكەوە دەربازی بكات.

ئەو بڕە مادەیەی دەستی بەسەر گیراوە لە جۆری ڕووەكی شادانە و بڕەكەی 10 پارچە بووە دوو كەسیش بەو تۆمەتە گیراون بە ناوەكانی (س، ع، ك) و (س، ع، ر) و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.