Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 04:44

کۆمسیۆن : له‌ئه‌مڕۆوه‌ واده‌ى تۆماری قه‌واره‌ و لایه‌نه‌کان ده‌ست پێده‌کات بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان

لەئۆفیسی سەرەكیمان و لە ئۆفیسی پارێزگاكان تۆماری كیانە سیاسیەكان دەستی پێكردوە
کوردستان TV
100%

 ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 27 - 5 - 2018 له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ، شۆرش حەسەن بەرێوەبەری پەیوەندیەكان و راگەیاندنى كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و راپرسی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند : دوای نوسراوى  نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ 30 مانگی ئەیلول ، ئێمه‌ وه‌ك كۆمسیۆن  لەسەر ئامادەكاریەكانمان  بۆ به‌ڕێوه‌چوونى  هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان  به‌رده‌وامین ، وه‌ڕاشیگه‌یاند له‌ئێستادا ته‌نیا بڕیاری هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان كوردستان به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌  ، وه‌ هیچ بڕیارێك به‌كۆمسیۆن نه‌گه‌یشتووه‌ له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وه‌یاخود ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ، ناوبراو هه‌ر كاتێك داوایان لێبكرێت وه‌ك كۆمسیۆن ئه‌وا ده‌ست به‌ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه‌ش .


شۆرش حه‌سه‌ن ڕاشیگه‌یاند :  ئەمرۆ شه‌ممه‌  لەئۆفیسی سەرەكیمان  و لە ئۆفیسی پارێزگاكان تۆماری كیانە سیاسیەكان دەستی پێكردوە تاوەكو 7ی حوزەیرانی 2018 بەردەوام دەبێت پرۆسه‌كه‌ .


 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.