Erbil 20°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:33

له‌ شێروان مه‌زن گورگێک په‌لاماری منالێک ده‌دات

گورگه‌كه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ منداله‌كه‌ ببات
له‌ شێروان مه‌زن گورگێك په‌لاماری منالێك ده‌دات
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی به‌رگری شارستانی شێروان مه‌زن به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: دوێنێ شه‌و 26\27-5-2018 كاتژمێر 11:10 له‌ گوندی لێری سه‌ر به‌ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان كه‌ 10 كیلومه‌تر له‌ بنكه‌ی شارستانی شێروان مه‌زنه‌وه‌ دووره‌ گوركێك په‌لاماری مندالێكی ته‌مه‌ن پێنج سالان به‌ ناوی (هاكان رزگار حه‌جی ) ده‌دات و راشیگه‌یاند: كه‌ گورگه‌كه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ منداله‌كه‌ ببات .

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌خوشحالییه‌وه‌ باوكی منداله‌كه‌ و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌ كه‌ میوانیان بووه‌ توانیویانه‌ منداله‌كه‌ له‌ ده‌می گورگه‌كه‌ رزگار بكه‌ن .

دوای ئه‌وه‌ش منداله‌كه‌ ره‌وانه‌ی  نه‌خۆشخانه‌ی مێرگه‌سوور كراوه‌ بو وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.