Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 04:43

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگه‌یاندراوێکى بڵاو کرده‌وه‌

ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ له‌ناوه‌ڕۆكى هه‌واڵ بزانه‌
کوردستان TV
100%


 ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27 - 5- 2018 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق  له‌راگه‌یاندراوێكدا  ،  ووردەكاری به‌ڕێوه‌چوونى  پرۆسەی هەڵبژاردنی  ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى ئاشكرا كرد   . 

دەقی  به‌یاننامه‌كه‌ى كۆمسیۆن 

1- ئامێر و كەلوپەلە ئەلیكترۆنییەكانی دەنگدان بەپێی ئاسای كۆمسیۆن كڕاون و كۆمسیۆنیش ئامادەیە بەڵگەكانی ئەو كەلوپەلانە ئاشكرا بكات.

 2-  داتاكانی بنكەكانی دەنگدان بەشێوەیەكی نادیار (مشفر) لەگەڵ راپۆرتێك لەبارەی سەلامەتیی گوێزەرەوەی داتاكان، گەیەندراونەتە كۆمسیۆن.

 3- داتاكان جگە لە گواستنەوە بە سێرڤەر، بە فلاش میمۆریش گواستراونەتەوە و هەردوو داتا گوازراوەكەش بەراورد كراون و یەكانگیر بوون جگە لە پارێزگای كەركووك، كە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی چەند بنكەیەك لەلایەن لایەنگرانی حزبەكان، فلاش میمۆرییەكان نەگەڕێندراونەتەوە كۆمسیۆن.

  4 - راپۆرتی كاغەزیی بنكەكانی دەنگدان لە وێستگەكاندا چاپ كراون و وێنەیەكی وەرەقەكای دەنگدانیش لەسەر هارد دیسك دانراوە و دراوەتە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان.

 5 -  وێستگەكنی دەنگدان لە دەرەوە و ناو كەمپەكان رێژەی %2ـی وێستگە گشتییەكانی دەنگدانیان پێكهێنا و بەشێكیان بەهۆی بوونی سكاڵای سوور، رەت كرانەوە.

 6- هەموو ئەو رێكارانەی سەرەوە بە ئاگاداریی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نەتەوە یەكگرتووەكان و هاوبەشەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام دراون.

7 -  هیچ كەس و لایەنێك توانای چوونە ناو سێرڤەری دەنگدانی ئەلیكترۆنی نەبووە.

 8 -  كۆمسیۆن ئاماەیە هاوكاریی لیژنە حكوومی، دادوەری یان پەرلەمانییەكان بكات بۆ خستنەڕووی داتاكان و هۆشدارییش دەداتە ئەو لایەنانەی باس لە لایەنداریی كۆمسیۆن بۆ هەندێك لایەن دەكات، ”مافی ئەوەمان هەیە رووبەڕووی دادگایان بكەینەوە".

 9 -  هەموو ئەو كەس و لایەنانەی ناڕەزاییان لە ئەنجامەكان هەیە، دەتوانن بە گرتنەبەری روێشوێنە یاساییەكان، تا رۆژی 31 - 5 - 2018  لە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن سكاڵای یاسایی تۆمار بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.