وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند کە داواکارن لەهاووڵاتیان ئەمشەو لەدوای یاری کۆتایی نێوان ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ بەدووربن لەبەکارهێنانی یاری ئاگرین و تەقەمەنی.
سه‌ردار مه‌حمود ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به میدیاکانی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانمانه‌وه چاودێری كافتریا و ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ین كه یارییه‌كه‌ی لێ په‌خشده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو دروستنه‌بوونی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هه‌وادارانی هه‌ردوو تیپدا.
گوتیشی: داوا له هاووڵاتانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین دوای یارییه‌كه خۆیان به‌دوور بگرن له‌به‌كارهێنانی یاری ئاگرین و ته‌قه‌مه‌نی، له‌پێناو پاراستنی گیانی هه‌موو لایه‌ك و ئارامی شار.
بڕیاره کاتژمێر 9:45 خولەکی ئه‌مشه‌و یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا لەیاریگای كییڤ له ئۆكرانیا نێوان یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپوڵ به‌ڕێوه‌بچێت، له كوردستانیش هه‌وادارانی تۆپی پێ له‌چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و یارییه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.