ڕاكان سه‌عید عه‌لى جبوری پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك كه‌له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر و داگیر كارى شارى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت پۆستى پارێزگاری وه‌رگرت و له‌و كاته‌وه تا ئێستا ناوبراو له‌پۆسته‌كه‌یدایه ، ناوبراو له‌ساتى ده‌ست به‌كاربوونى تا ئێستا چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری كوردی له‌پارێزگاى كه‌ركوكى دورخستوه‌ته‌وه ، له‌دواین گۆڕانكاریش كه‌بڕیاره ئه‌نجامى بیدات لێسه‌ندنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك پۆستى كورده له‌فه‌رمانگه كارگێرى و ئیدارییه‌كانى پارێزگای كه‌ركوك .
به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند گۆڕانكارییه‌كانى پارێزگاره به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ى كه‌ركوك له‌دوای هاتنه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌نجامى ده‌دات كه‌له‌ئێستادا ناوبراو له‌وڵاتى توركیایه .
له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری به‌هێزى سه‌ربازى حكومه‌تى عێراق له‌ڕێگاى هێزه میلیشیاكان و هێزه‌كانى دیكه به‌هاوكاری گروپێك له‌لایه‌نێكى كوردی كه‌ركوك داگیر كرا ، له‌داگیر كردن و هاتنى ئه‌و هێزانه كاردانه‌وه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن كه‌ڕۆژانه ده‌بیندرێت له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆست له‌كوردان و وه ئاواره‌بوونى نزیكه 200 هه‌زار خێزانى كورد و وه‌جگه له‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ى به‌سه‌ركه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى داهات
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.