Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:58

لەکەرکووک ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران

هێرشە ئاسمانیەكانیش بووە هۆی تێكدانی مۆڵگەكانی داعش كە خۆیان تێیدا حەشاردابوو .
كەركووك : ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە كەركوك رایگەیاند كە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رێگەی فرۆكە جەنگیەكانییەوە هێرشی كردە سەر ژمارەیەك چەكداری تیرۆریستی داعش لە باشووری رۆژئاوای شاری كەركووك و لە ئاكامدا ژمارەكیان كوژران .

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ، فرۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان چەند گورزێكی بۆ سەر ئامانجەكانی تیرۆریستان وەشاند لە ناوچەی رەشاد باشووری رۆژئاوای شاری كەركووك بە هەماهەنگی لە گەڵ تیپی پێنج و تیپی پۆلیسی ئیتیحادی .

هێرشە ئاسمانیەكانیش بووە هۆی كوژرانی ژمارەیەك لە چەكدارانی تیرۆریستی داعش و تێكدانی مۆڵگەكانیان كە خۆیان تێیدا حەشاردابوو .

پێشتریش حەیدەر عبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاندبوو كە لە 9ی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2017 تەواوی خاكی عێراق لە ژێر دەستی داعش ئازاد و كۆنترۆڵ كرا .
 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.